Li ser malperê û pirtûkxaneyê Rabari

ڕابەری کورد" پێگەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی

 

نەبوونی  کتێبخانەیەکی ئەلکترۆنی کە بتوانێ بۆ خوێنەری کورد و ئەو که سانەی کە دەیانهەوێ لە سەر کورد و کوردستان شارەزایی پەیدا بکەن، بۆشاییەکی گەورەیە. بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە، ئێمە کۆمەڵێک لاوی دەروەست و شارەزای بواری تکنۆلۆژیی ماسمیدیا، دەمانهەوێ بە هیمەتی تەواوی ئەو کەسانەی کە دەتوانن لەم بوارەدا هاوکار و پشتیوانمان بن، یەکەمین هەنگاوەکان هەڵێنینەوە.

بۆ ئەم مەبەسەتە پێگەیەکمان بە ناوی "ڕابەری کورد" ئامادە وتەڕاحی کردوە کە بە هیمەتی هەموو لایەک مەبەستمانە وەک کتێبخانەیەکی گەورەی کوردی، پێشکەشی کۆمەڵگاکەمانی بکەین. بە دڵنیاییەوە ئەم هەوڵە کە هیوادارین بتوانین تیایدا سەرکەوتوو بین، بە بێ هاوکاری و پشتیوانیی هەموو ئەو کەسانەی دەتوانن لەم پێوەندییەدا بە ناردنی فایلی (پی دی ئێف)ی کتێبەکان، وتارە تەحقیقی و توێژینەوەییەکان، بڵاوکراوە کۆن و خاوەن ئێعتبارەکان، هاوکاریمان بکەن، وەک زۆرێک لە هەوڵەکانی دیکەیئ پێش خۆی ناقس و ناسەرکەوتوو دەبێ.

بۆیە لێرەوە تکا لە هەموو نووسەرانی کورد و ئۆگرانی کتێب و خوێندنەوە دەکەین کە هەرچی بە شێوە و فۆڕماتی پی.دی،ئێف لە بەردەستیان‌دا هەیە له فورمی خوارەوەی بۆمان بنێرن

پێشەکی سپاس و پێزانین بۆ هەموو لایەک

 

ماڵپەڕی "ڕابەری"