کوردستان له گه مه ێ ڕوژهه ڵاتی نێوه ڕاستدا


نووسینی: خالید عه زیزی

 

ساڵي ۱۹۱۸، دوای شه ری یه که می جیهانی، ویلسون سه روک کوماری ئه و کاتی ئه مریكا پروژه یه کی بو سه قامگیرکردنی ئاشتى و هێمنايه تى له جيهاندا پیشکش کرد. ئه و پروژه یه که به گه لاه ی چوارده خاڵى ويلسون ناوبانگی ده رکرد، له سه ر بنه مایه کی ئيده ئاليستى و خيرخوازانه داڕشترابوو و باسی مافی دیاریکردنی چاره نووسی گه لانیشی ده کرد.

كۆنفرانسى وێرسای له سالى ۱۹۱۹ دا گه ڵاڵه که ی ویلسونى وه به رچاو نه گرت و نه ی کرد به بنه مای رێككه وتنى په یماننامه ی ورسای، به ڵام دیسان که م و زور شوينى له سه ر ئاكامه كانى رێككه وتنى سنور له سالى ۱۹۲۰ دانا. دواتر به گوێره ی کومه ڵێک پێکه وتن نه خشه ێ سیاسی روژهه لاتی نێوه راست به پێ به رژه وه ندی و پرینسيپه كانی كۆڵۆنياليستى دیاری کرا.

زمينه و ده رئه نجامه كانى شه ڕی دووهمی جیهانی كوتایی به ئيده ئاليزمي ويلسون هينا و پارامتریکی نوێى له تێگه یشتن له عيلاقاتی نێوده وله تى له سه رده مى نوێدا هێنایه گوڕی و روخسارێکی واقیعی به رێئاليزم به خشی.

 به و مانایه که جيهان به و جوره ێ که هه يه ده بيندرێت، نه ک به و جوره ی که ئاره زو ده کریت. له سيناريوێ رێئاليزمي پيوندييه كانى نێوده وله تيدا سه نگ و سووكى فاکتور و لايه نه كانى به شدار ته نيا له روانگه ێ به رژه وه ندييه وه سه ير ده کرێن و هه ڵده سه نگێندرین و جێگه یان پێده درێت، یان به مانایه کی دیکه جێ پێ بۆ خۆيان ده كه نه وه.

دروستبوونی UN له سال ۱۹٤۵دا به به شداری ۵۰ وڵات، ئامراز و میکانیزمێک بوو بۆ پاراستنى ئه و به رژه ودندييه هاوبه شانه و به و جوره فاکتورێکی نوێ به ناوی ڕێزگرتن له سه روه ریی وڵاتانی ئه ندام به پارامیتره كانى پێشوو زیاد بوو. ئه وه خۆێ هه ول و تێكۆشانێکی فره لایه نه بوو به مه به ستى دامه زراندنی میكانیزمێکی چه ند جه مسه رێ که بتوانێت له و سه رده مه دا که م و زور ته وازونێکی نیسبي له جيهاندا سه قامگیر بكات. ئاکامی شه ڕی دووه می جیهانی و دروستبوونی دوو زلهێزی وه ک سوڤیه ت و ئه مریکا کوتایی به سيسته می له رزوکی چه ند جه مسه ري هێنا و دابه شبوونى دنيای به سه ر ئه و دوو بلوکه دا کرد به ئه مری واقيع. له و کاته وه هيمنايه تى و به رژه وه ندیی و سه روه ریی ولاته كان و له سه ریه ک میکانیزمی پێوندیی نێوده وله تيش كه وتنه ژير سێبه رى سياسه ته کانی ئه و دوو بلوکه وه.

له سه رده می كۆن و نوێ و له سيسته مى پێوه نديه نێوده وڵه تييه كاندا قانون و یاسا و رێساکان له بنه ره تدا میكانیزمێک بوونه بو پاراستنى به رژه وه ندیی ولاته كان به تاک و به رژه وه ندیی هاوبه شيان به يه كه وه.

دوای شه ڕی دووهه مى جيهانى ئه منيه تى نێوده وله تى بوو به پێداويستييه کی گرینگ له سيناريوی فره لایه نی ئه م مێكانيزمه دا. زۆربه ی زۆری یاساکانی پیوه ندییه کانی نێو ده وله تى له ژێر رووناکایی سه قامگیرکردن و پاراستنى هێمنایه تی له لایه ک و مسۆگه ر کردنی به رژه وه نديی وڵاته کان له لایه کی دیکه وه ته نزیم كراون. به پێى قانونى ئه و گه مه يه ته نيا ده سه لاته که ده توانيت له نيو گۆڕه پانیکی به ربه رینی کێبڕکێ پێوه ندييه كانى نێوده وله تى و ناوچه ييدا یارگیری بكات.

 ده سه لاتى سوڤيه ت و ئه مریكا له سه رده می شه ڕی سارد و ئاشتيى سارد دا چوارچێوه یان به هێمنايه تى و به رژه وه ندى ده دا و سنووریان بو دیاری ده کرد و ده بوايه زوربه ێ زوری لایه نه کانی دیکه خۆيان له گه ڵ رێكخستبایه.

هه ره سهينانى سۆڤيه ت له ۱۹۹۰ به ولاوه بوو به هۆى ئه وه که سیمای سياسيى جيهان گوڕانی به سه ردا بێت و به تالايی و كه لێن و كولێنيکی زور دروست بكات و له ئاکامدا کۆمه لێک ده سه ڵاتى ناوچه یی دیار و نادیار فۆرم بگرن. ئه م بارودۆخه و به تاێبه ت رووداوه که ی اا ی سێپتامبر بوو به هۆى ئه وه میكانیزمێکی دیکه له ئه منيه ت و كۆنتڕۆڵ له لایه ن ئه مریکاوه بێته گۆڕێ.

 ئه و میکانیزمه به سه پاندنى هێژموونيى ئه مريكا خۆى پيناسه ده کات. به پێی تێگه یشتنێکی کلاسيک له جه مسه ر و ده سه ڵات، ئه مریکا ته نيا زلهێزی نێزامييه و له زور شوین توانای یه کلا کردنه وه ی کێشه كانى هه يه و قسه ی ئاخر ده کات.

به لام ئه مه به و مانایه ش نييه كه جێهان به ته واوی یه كجه مسه ره و به ره و شیوه یه کی تر له چه ند جه م سه ری ناروات؛ به تایبه ت که ئيستا پروسه ی به جيهانيبوونی ئابووری و تکنولوژی و… له په ره ئه ستاندندایه.

 

ڕوژهه لاتی نێوه ر است وئه مريكا

تا شه ری دووه مى جيهانى ئينگليز و فه رانسه ده سه ڵاتداری سه ره کیی ئه م ناوچه يه بوون و نه خشه ي سياسيى روژهه لاتى نێوه راستيان به شيوه ی بنه ماکان و میكانیزمی تێگه یشتنی كولونياليستى دارشتبوو. ئاكامێکی به رچاوی شه رى دووه مى جيهانى ئه وه بوو که ئه مریکا وه ک زلهێز هاته نێو گوره پانى سياسه تى روژهه لاتی نێوه راست. به ڵام حوزور و سه قامگیربونی ئه مریکا ئه وه نه بوو که گۆڕانكارییه ک له نه خشه ی سیاسی و فورمی ئیداری ئه م ناوچه یه دا پيكبهێنن. چونکه:

یه که م ئه مریکا وه ک ده سه ڵاتێکی تازه کار ئه زموون و ڕابردووی شیوه ێ كولونياليستى له سه ر چونيه تى هه ڵسوكه وت  له گه ڵ فاکتوره کانی سیاسیی، مه زهه بی، نه ته وه یی و ئیداریى پێكهاته كانی ناوچه که نه بوو. بیره وه رییه کانی ئارچی رۆزوێلت که ئه فسه رێگي لێوه شاوه ی کاروباری ئه منييه تى و نه وه ی تئودور رۆزوێلت، سه روك كوماری پیشووی ئه مریکا، بوو تا راده یه ک ئه م راستييه ده رده خات.

 ناوبراو له كاتى شه ڕی دووه م و دواێ شه ڕیش سه فه ر بو زوربه ی شوێنه كانى روژهه لاتى نیوه راست و باکووری ئه فريقا و به شێک له ئاسيا ده کات و لێكوڵينه وه یه کی مه یدانی ئه نجام ده دات و تا ڕاده یه کی  زۆر تیشک ده خاته  سه ر ستراتیژیی داهاتووی ئه مریکا له ناوچه که دا.

دووهم، ستراتیژیی ئه مریکا دواێ شه ڕی دووه مى جيهانى به گشتى ئه وه بوو گه به رگری له په ره ئه ستاندنى ده سه لات و هێژموونی سۆڤيه ت بكات و تاكتيكه كانيشى له ژير ڕووناکایی نهم بوچوونه دا ته نزیم ده کرد.

 له سيناريویه کی ئه وتۆدا هێشتنه وه ی شێوه ى كۆلۆنياليستى ئيداره ی ئه م ناوچه یه پتر به قازانجی ئه مریكا بوو تاکو گوڕانکارییه ک، که له وانه بوو جێ پێ زیاتر بۆ سۆڤيه ت دروست بكات. بۆوێنه پشتيوانى ڕاسته وخۆى ئه مریکا له کودتای دژی موسه دیق له سالى ۱۹۵۳ له ئیراندا، و پشتگرتنى هه موو ده وله ت و ده سه لاته دیکتاتوره کان و دژایه تیكردنی جوولانه وه ئازادیخوازييه كان له ناوچه که دا

پاش هه ره سهێنانى سۆڤيه ت  مه ترسیى دروستبوونی ده سه ڵاتى كۆنتڕول  نه کراو  وه ک  ئیران و عراق به روژهه لاتی نێوه راست ببوو به واقعيه تێک. شه ڕی که نداو و ده رکردنی عیراق له كووه يت سه ره تای ستراتیژیی نویی ئه مریکا بو ڕوژهه لاتی نێوه راست بوو که نه هێلن ده سه ڵاتى كۆنترۆڵ  نه کروا له و ناوچه یه دا دروست بێت. هه ڵبه ت سرۆشت و چه ند و چونی فاکتوره کانی به شدار له ره وتى ئه م ستراتيژييه دا تا راده یه کی زۆرڵێڵ و ناڕوون بوون. ئه رته شي عيراق له کووه يت دورکرا به ڵام سه ددام و رژیمه که ی له سه ر ده سه لات مانه وه! و کورد له سه ر داوای بووشی باوک راپه رینیان کرد به ڵام واشنگتۆن پشتيوانى لێ نه كردن.

یه کێک له هويه کان ئه وه بوو که دواێ ڕووخانى سۆڤيه ت ئه مریكا ئامادایی پێویستى بو گێڕانى ده وری تاکه زلهێزى له روژهه لاتی نێوه راستدا  نه بوو و به م جوره نه ێده توانی که لێن و به تاڵاييه كان وا به ئاسانی پڕ بكاته وه. ئه و راستييه له كاتێكدا بوو که بیر و بۆچوونى فه ناتيک و رێگه چاره ی مه زهه بی وه ک ئاڵترناتيڤ بو چاره سه ری كێشه كانى روژهه ڵاتى نێوه راست  له په رئه ستاندندا بوون.

 سياسه تى ئه مریکا له سيناريوى شهڕ و ئه منيه تدا بیجگه له شهڕی ویتنام و هێندێک کێشه ى ناوچه یی که کرده و ه یه کی ئاكتيڤ و له پرۆژه ی دارێژراوی دژی کۆمونیزم و سۆڤيه تدا بوون، ئه وانی دیکه زورتر کرددوه یه کی ریئاکتیڤ بوونه تا ئاكتيڤ، به و مانایه کرده وه یه ک  دژی ئه مریكا رووی داوه جا ئه وجار ئه ویش دژکرده وه ی  له خۆێ نیشان داوه. بو وێنه له كۆتایی شه ڕی یه که مى جيهانى سالى ۱۹۱۷ کاتیک ئه مریكا راسته وخو

چۆوه نێو شه ڕ که له لايه ن ئالمانيا هێرش كرابووه سه ر هێزه ده رياييه كاني. له شه ڕی دووه م له سالى ١٩٤١كاتێک ژاپون له پڕڵ هاربر هێرشی کرده سه ر ئه مریكا، ئه مجار ئه مریکا شه ڕی دژی ئالمان و ژاپون راگه یاند. له قه ێرانی کوبا ساڵي ١٩٦٢كاتێک سۆڤيات موشه کی ئه تومي له کوبا و ۱۰۰ کیلومه تری ئه مریکا دامه رزاند، ئه مجار ئه مریکا کردووه ى توندى له خو نیشاندا و مه ترسييه كه ى له سه ر ولاته که ی لابرد.

 له ااى سيپتامبری ۲۰۰۱ دیسان پاش ئه وه ی ئه مریکا له نيويورک و واشنگتۆن له لايه ن ئه لقاعيده وه هێرشی کرایه سه ر، دژکرده وه ی گه وره و به ربه رینی نیزامی له ئه فغانستان و دواتر له عيراق نیشاندا .

سياسه تی ریاکتیڤی نیزامیی ئه مریکا به تاێبه ت پاش ااي سيپتامبر له رۆژهه لاتي نێوه راستدا له گه ل كومه لێک پارامتری سیاسی و مه زهه بی ڕوبه ڕو بوته وه که له فازی نیزامیدا یان له به رچاو نه گیرابوون یان له په راوێز خرابوون. تێكشكاندنى ئه رته ش و ڕووخاندنی رژیمه کانى تاليبان و سه ددام کاری چه ند حه فته بوون. به ڵام گرفتى سياسيى و كومه ڵايه تيي ئه و جۆره وڵاتانه که ریشه ی له ده یان و سه دان ساڵدايه، چۆن ده کرێ به جێگورگێیه ک و له ماوه ی چه ند سالدا جێبه جێ بێت ؟ روژهه لاتى نێوه راست له سيناريۆى ئه منييه ت و به رژه وه ندیی نێوده وله تى به گشتى و ئه مریکا به تایبه تی تاکۆ شه ڕى عێراق ته واو سنۆوردار كرابوو و ته نيا به كێشه ی ئيسرائيل و فه له ستين پيناسه ده کرا.

 ستراتیژیی ئامریکا له سه ر ئه ساسی پاراستنی ئیسرائیل و ئه منييه تي بازرگانی نه وت داڕیژڕابوو. باشی و خه را پی رژیمه کانی ئه م ناوچه یه ش له ژێر ڕووناکایی و به رژه وه ندیی ئه م ستراتيژييه دا بڕیاریان له سه ر ده درا نه ک به پيي رفتاریان له گه ل خه لكه كه ى خؤيان.

سه ددام وه ک ناسیونالیستیکی عه ره ب و پشت ئه ستوور به داهاتی نه وت، و ئيران وه ک مه زنیخوازی مه زهه بى پشت ئه ستوور به داهاتى نه وت وخه ڵکی ئایینی، راسته وخو مه ترسييه کی مه زن بوون بو نه منييه ت و به رژه وه ندييه كانى ئه مریكا و ئیسرائيل. رووخاندنى سه ددام و گوشار سه رخستن بوسه ر ئيران پيداويستیکی گرینگی ته مه ندرێژی ئه م ستراتيژييه كلاسيك و كونه ی ئه مریکا بوو.

گیروگرفتی سیاسیی و ئیداری عیراق، مه یدانداری ئێران، به دناوی زۆربه ی ده سه لاتداره نادیموكراتيه كان و ناره زايه تى كۆمه لاني خه لک له ناوچه که و ده وری به رچاوی مه زهه ب له رووداوه کاندا، ڕنگدانه وه يه کي  به په له ى له نێو هێندێک کۆڕ و کومه ڵی كونسێرڤاتيڤی ئه مریكا دروست کرد و ئيده ی روژهه لاتی نێوه راستى گه وره ى لێكه وته وه.

 ئه م ئيده يه  ده خوازێت فره لایه نه سه یری رێگه چاره کانی گرفتى ئه م ناوچه يه بكات و ده يهه وێت بیژێت كه هه موو لایه ک، به تایبه ت خه ڵكى ئازادیخواز، ده توانن ده ور و به شدارييان له ئه و پروژدیه دا هه بیت. ئه و پروژويه جوره لاسا کردنه وه یه کی گه ڵاڵه كه ێ ویلسونه له سالى ۱۹۱۹ دا به و جياوازييه كه گه لانه كه ی ویلسون زور شه فاف بوو به ڵام روژهه لاتى نێوه راستى گه وره ی نوێ – كونسيرڤاتيڤه كان شتێکی زۆر ناڕوونه.

له سه ریه ک، ته نیا له قسه دا باسی گوڕانکاری دیموکراتیک و شتى له و بابه ته ده کات، هه رچه ند تا ئێستا له چوارچنیوه ی هیچ گه ڵاڵه و پروژه یه كی روون و شه فافدا پێشكێش نه کراوه، به لام دیسانیش هێندێک خه لکی ئوميده وار کردووه و هێندێک ده سه لاتداریشى نیگه ران کردوون. ئاسوى لێڵى عيراق و ئه فغانستان و مه یدانداریی سیاسی مه زهه ب بوته هۆێ ئه وه که په يام و گوتاری سیاسیی کار به ده ستانى ئه مریكا له و پیوه ندييه دا تووشى هه وراز و نشيو ێت.بو وینه ئيستا زور که م و به ده گمه ن باسی سیکولاریزم ده که ن و ته نانه ت له جياتى روژهه لاتى نێوه راستی گه وره ئه وجار به تایبه ت دوای قه یرانی لوبنان، باسى روژهه لاتی نیوه راستى نوى ده کریت.|

بو ئه وه ی ئه مریکا به سينگفراوانييه وه  سه یری رۆژهه لاتی نێوه راست بكات و پێكهاته كانى ئه م ناوچه یه ش خۆيان له پروژه کانی ئه ودا ببينه وه، وا باشه که ئه مریکا چیتر له دووگما كونه كانى سه رده مي كولونياليزم و شه ڕی سارددا نه مێنێته وه و له کرده وه دا كێشه ى روژهه لاتى نێوه راست ته نيا به كیشه ی ئيسرائيل و فه له ستين پيناسه و سنووردار نه كات. بووینه دوای شه ڕی دووه می جیهانی، سالى ۱۹٤۷ مارشال وه زیری ده رووه ی ئه و کاتى ئه مریکا که ڵاڵه یه کی به ربه رێنی یارمه تی ئابووری بو ئاوه دانکردنه وه ى ئه وروپای شه ڕلێدراو پێشکێش کرد. مارشال ته نانه ت داوای له سۆڤیه ت که به ته واوی له به ره ی  دژی ئه مریكا دابوو کرد که به مه رجێک ریفۆرم له سيسته مى سياسيى خۆیاندا پێكبێنن ده توانن پاره وه رگرن و به شداری ئه م پڕۆژه يه بن. مه به ست ئه وه یه که ئه مریکا ده بێت له لایه ک له پروژه کانی خوێدا شه فاف بێت و له لایه کی تر میکانیزمی گونجاو بو پێكهاته كانى ئه م ناوچه یه که له  ڕه وتی گوڕانکاری و دیموکراتیزاسيۆندا ده توانن ده وریان هه بێت پێكبێنيت. هێنانه گۆڕی سیناریۆیه کی له و بابه ته کارێکى وا سووک و ئاسان نييه و كومه لێک پرسیار و ئه گه ر و مه گه ر دێنێته گۆڕێ و له گه ڵ  فره ئاسته نگ ڕووبه ڕوو ده بيته وه.

بووینه: بوچوونێکی لیبرال دیموکرات له ئه مریكا و ئه وروپا پێان وایه که نوێ – كونسيرڤاتيڤه كان له واشنگتۆن و توندئاژۆکانی ئیسلامی له ڕوژهه لاتی نێوه راست خوڵقينه رى فه زای شه ڕ و ناكۆكين. جێاواز له بۆچۆونی له و بابه ته، ئایا کرده وه ێ نيزامي به راستى رێگا ته خت ده کا بو جێبه جێبۆونی پروژه ی سیاسی؛ میکانیزمی هه لسوكه وتی ئه مریكا له گه ل پێكهاته كانى ئه م ناوچه ئيسلامييه که فه رهه نگ و ئه زموونی دیموکراسيى نييه چۆن ده بێت؟ ئه گه ر له هه لبژاردنی ئازاد له وڵاتانى ئه م ناوچه یه دا هه ر به و شێوه یه ی که به چاودێری لايه نى ئه وروپی و ئه مریکی حه ماس له فه له ستين زوربه ی ده نگی هێناوه، ئه و كاته چۆن مامه ڵه  له گه ڵ ده سه لاتى هه لبژاردوی ئیسلامی ده کریت؟ هه رچه ند ئه مریكا ئاپاراتیکی نیزامیی زور به هێزى هه يه به ڵام ئه م توانایه ش سنوورداره. ئه مریكا ده بيت ئه م په يامه بدات به دونياى ده ره وه که مه به ستى ئه و داسه پاندنی هێژمونى خۆى به سه ر ناوچه که دا نييه، به ڵکو کارو تێكۆشانى هاوبه شه بو چاره سه ری گرفته کان.

دوو تیۆری و بوچۆون

تیۆریی ده سيسه

ئه م تيۆرييه بۆچۆونێکی کۆن و کلاسيکه و ڕابردووی مێژوویی ده گه ڕیته وه سه رده مى جوولانه وه ی دژی كۆڵۆنياليزم. ده کرێت بليين بۆچۆونێکی ره شبينانه يه و پێی وایه که زلهێزه کان هه ميشه له پشتى ده رگای داخراو خه ریکی پلان و پڕۆژه داڕشتنن دژی گه لانى سته مليكراو له جيهانى سييه م به گشتى و له روژهه لاتی نێوه راست به تایبه تی ئه و بۆچۆونه له ئاستى نێوخوييدا بژیوی ئایدۆلوژیکی خۆى له ناسيوناليزم، سوسياليزم و مه زهه ب وه رده گرت.

 له ئاستی نێوده وله تيدا له سه رده می جێهانی دوو جه مسه ری واتا سۆڤيه ت – ئه مریکادا تا ڕادیه کی زور له ژێر ته نسير و كارتێكه ری سۆڤیه ت و بیری کومونیستیدا بوو. به ڵام دوای شوڕشى ئيسلامى ئيران و دواتر هه ره س هێنانى سۆڤيه ت، به ئايين خۆی پێناسه کرد و به م جوره مه زهه ب ورده ورده بوو به دیارده یه کی سیاسی و حاشاهه لنه گر له جيهانى چه ند جه مسه ری ئه م ناوچه يه دا. ئه م بۆچۆونه ته نانه ت له نێو كۆڕ و كومه ڵى ده سه ڵاتداری سيكۆله ر و تێکنۆکرات و ڕووناکبیر و ئاكادميسينى ئه م ولاتانه شدا باوه و تاوانی گیروگرفتى سياسى – ئابووری و دواکه وتوویی کومه لگه ێ خويان ده خه نه سه ر ئه ستوێ ولاتانی روژئاوا و به م جوره پاساو بو گه شه نه کردن و سه رنه كه وتنى خۆيان ده هیننه وه. ئه م بۆچوونه له شكل و شوه ى سيكولار له نيو كومه ڵگه ی ئه م ناوچه يه دا له به رانبه ر بۆچوونی مه زهه بيدا زور لاوازه. ئه م ڕه شبێنييه ئيستا له نێو زوربه ی کۆڕ و کۆمه لي سياسي سێكولاری کورددا بره وی نه ماوه، به لام له نێو نه یاران و کومه لگه ی داگیرکه رانی کوردستاندا به هێزه.

 ئه م بؤچوونه له ئاستي نێوده وله تيدا مه جالی مانور و یارگیری به رته سکه. دژایه تی به هێزی ئه م بۆچۆونه له گه ل هێژمونی ئه مریكا له ناوچه که دا بوته هوى ئه وه که له روژهه ڵاتی نێوه راستدا زه مينه و ئیمكانی خۆڕێکخستن و به دسه لات گه یشتن و خۆ له ده سه لات هێشتنه وه ی زور بيت. تیۆریی ده سيسه گه لێک پشت ئه ستووره به هاروژاندنی کومه ڵگه ى ولاتانی ئیسلامی له دژی ڕوژهه لات و پێکهێنانی زه مینه بو که شوهه وای شه ڕ و کیشه له ناوچه کدا.

بوچۆونی گه شبێنی

ئه م بۆچۆونه تێڕوانينێيكی خوشباوه رانه یه  و پێی وایه که ئه مریکا و هاوپه یمانه كانيان ده توانن گۆڕانکاری له ڕوژهه لاتى نێوه ڕاستدا دروست بكه ن و ته نانه ت نه خشه ى سياسى ناوچه که ش بگۆڕن. ئه و شێوه بيركردنه وه يه دوای سه قامگیربوونی نیزامیی ئه مریکا له عيراق و قسه و باس و ده نگۆی جوراوجور سه باره ت به روژهه لاتى نێوه ڕاستى گه وره، له نيو كۆڕ و كومه ڵى سياسيى و ڕووناکبیری ناوچه که به گشتی و كورد به تایبه تی زور باوه.

 بژیوی سیاسی ئه م تێڕوانينه له نیگه رانى په ره ئه ستاندنی ده سه لاتى مه زهه بی له ناوچه که و پروپاگه نده ی که سایه تی و مێدیاکان و حوزوری ئه مریكا له عيراق سه رچاوه ده گرێت. ئه م روانگه یه پێی وایه که جیهانی ئیستا يه ك جه مسه رييه و ئه ویش ئه مریکایه که ده توانیت گۆڕانکاریی به ربه رين له ناوچه که دا پێكيفێنێت و دیموکراسی دابمه زرینیت. زه مينه ى عه مه ڵی ئه م بۆچۆونه له کوردستاندا ده گه ریته وه سه ر

یه که م: سه قامگیر بوونی نیزامیی ئه مریكا له کوردستان و عیلاقاتى باشى ده سه لاتی کوردی و ئه مریکا.

 دوهم: به هێز بوونی سێکولاریزم له نێو كۆڕ و كومه ڵی کوردستاندا.

 سييهم: نیگه رانى له كار و كرده وه و پڕوژه ی داگیرکه رانی کوردستان.

ئه م بوچونه له گه ل كومه لێک ئاسته نگ ڕووبه ڕوو ده بيته وه. بو وێنه: له نه خشه ي سياسيى روژهه ڵاتى نێوه راستدا بێجگه له کوردستان، به له به رچاوگرتنی جووڵانه وه یه کی به هێزی ئیسلامی دژی هێژمونی ئه مریكا، ئاسۆى ئه م گه شبێنييه زؤر لێڵ و تارماوی ده بیندرێت.

 پرسیار ئه وه يه چه نده ده کرێت ڕه وتی ڕوداوه کان و ئه زموون و گه شه و داهاتووی کوردستان نه كه ويته ژیر سیبه ری بارودوخی خه را پی ناوچه که؟ له ڕوانگه ی ئه منييه تييه وه وه زعی عیراق و ئه فغانستان بوته هؤى ئه وه که دونياى ده ره وه  به دردۆنگی و نیگه رانييه وه بڕوانيته حوزوور و پروژه کانی ئه مریکا له ناوچه كه. له باری مه یدانييه وه زه مينه ى جێبه جێبوونی ئه م گه شبێنييه فره که مه ؛ چونکه

يه كه م: فه رهه نگی دیموکراسی و سێکولاریزم له ولاتانی ئیسلامی ئه زموون و رابردوویه کی نييه.

 دووه م: ده سه لات و مه یدانداری سیاسی و نیزامی ئه مریکا له ناوچه که دا سنوورداره.

 سێیه م: پروژه ی ڕوژهه لاتی نێوه ر است که ڵاڵه ی گروپێکه له ئه مریکا نه ک به رنامه ی کاری ده وله ت. چواره م: سیناریۆیه کی هه ره گرینگی داهاتووی ڕوژهه لاتى نێوه راست له هه ردوو خانه ی گه شبينی و روشنبێنيدا كیشه ی ئیران و ئه مریکایه که ئيستاش روون نييه چی لێ به سه ردێت. ئاینده ي ئێران به باش و خه راپ، فاکتورێکی گرینگی گوڕه پانی سياسيى ئه م ناوچه يه يه.

کورد له نيو بازنه ی ئه م كيشه يه دا

ڕێبه رانی بزووتنه وه ێ کورد له هه موو به شه کانی کوردستانی له سه رده م و قۆناخی جوراوجوردا هه وليانداوه كه سيمایه کی نێوده وله تى به قه زیه ی کورد بده ن و له راده ی توانایی خوێاندا كاری دیپلوماتیکی پێوێستیان بو ئه و مه به سته ش کردووه. تا ئێستا سێ جار له میژوی سه رده مدا كێشه ی کورد له بواری نێوده وله تى و له مه یدانى سياسه تی گه وره و به رژه وه ندیی زلهێزه کاندا هاتۆته گۆڕێ. هه ر سێ جاریش دوای شه ڕی گه وره هێزه كان و له ژیر ڕووناکایی يان سێبه رى ده رئه نجامی شه ره کاندا هه ڵومه رج بۆ هاتنه گۆڕێ قه زیه ی کورد روخساوه

یه که م جار دواێ ته واوبوونی شه ڕی یه که مى جيهانى مه سه له ی کورد ئاستێکی نێوده وڵه تى به خۆوگرت. به ڵام له و سه رده مه دا ڕاده ی پێگه یشتن و خۆ رێکخستنی کورد به و قوناخه له توانایی و ئاماده یی نه گه یشتبوو که بتوانێت ده سه ڵاتداری بكات، ده رفه تى مامه ڵه بؤ خۆى پێكبێنيت، وه ک فاکتورێک بێته نێو كێبركێی ده سه ڵات و كێشه كان و داکۆکی له به رژه وه نديى خۆى بكات.

 به و جۆره ئه وه ی که له ژێر ڕووناکایی ئيده ئاليزم و گه ڵاڵه ى ويلسون له په ێماني سيور له ساڵي ١٩٢٠دا به پيى به نده كانى ٦٢و ٦٣و ٦٤به کورد درابوو، دوای گورانی به روكاني شه ر به قازانجی توركیا له سالى ۱۹۲۳ له په ێمانی لۆزان دا لێي ئه ستێندراوه.

دووه م: جار له كؤتایی شه ڕی دووه می جێهانیدا بزووتنه وه ی کورد چه ند قۆناخ به ره و پێش چوو و ده سه لاتى دامه زراند و له راده ێ توانایی خوێدا مه یدانداری سیاسی کرد. کۆماری کوردستان به شێوه یه کی دێفاكتۆ و هه رچه ند بو ماوه یه کی کورت و له چوارچیوه یه کی به رته سكدا كه وته نێو بازنه ى مامه ڵه و كێشه كانى نێوده وله تى پێوه نديدار به ئێران. به و جۆره هه نگاوێک به ره و سه روه ری واته ده سه ڵاتى سیاسیى حکومه تی کوردی رویشت. ستراتیژی دیپلوماسی کومار ئه وه بوو که ده سه ڵاتى سياسيى خۆى له هه ڵسوكه وتی وڵاتانی به شداری كێشه که دا مسۆگه ر بكات. يه كه م کاری پیشه وا ئه وه بوو که رووسه کان و ئازه رییه کان به ئه م قه ناعه ته بگه يه نێت که حکومه تی کوردی ناوچه یه کی خودموختاری ژێرده سه لاتى ئازه ربایجان نييه، به ڵكو كۆماری کوردستانه. له راستيدا سۆڤيه ت و ئينگليزو ئه مریکا له ڕوانگه ی به رژه وه نديى خۆيانه وه له ئيراندا هه ڵسوكه وتیان له گه ڵ كۆمار ده کرد. له سيناريوي به رژه وه ندیی ئه واندا كۆمار شتێکی زور بچووک بوو. سۆڤیه ت به دوای ڕيكه وتن له گهڵ ئيران پاشه كشه ی کرد و كۆماری به چاره نووسى خوى ئه سپارد. ستراتیژیی ئه مریكا و ئینگلیز ئه وه بوو که به له به رچاوگرتنی گرینگی سیاسی و ئابووری ئیران، نه هێلن ئه م ولاته بکه ویته ژير ده سه لاتى سۆڤيه ت. ئه مریكا ساغ ببۆوه که له دریژخایاندا ئيران بكات به هي خۆى. ده سه ڵاتی تاران له و كێشانه دا زور ژیرانه رفتاریان له گه ڵ لایه نه کانی به شداری كێشه كان كرد، له لایه ک سۆڤيه ت و ئينگليزيان له كۆل خۆيان كرده وه و له لایه کی دیکه زه مينه يه کی باشیان بو نفوزی ئه مریکا روخساند و به م جوره كۆماری کوردستان له سيناريوى سياسه ت وبه رژه وه ندیی گه وره دا هيچ جیگه یه کی پێ نه درا.

سێيهم: جار دوای شه ڕی که نداو و ڕووخانی رژیمی سه ددام، ئه و جار به پێچه وانه ى جاره کانی پێشوو کورد خۆى له نيو کێشه که دایه و به شێكه له زه مينه و ده رئه نجامه كانى ئه و ڕه وته و مه جالى مامه ڵه ی باشی هه بوو و هه يه. حکومه تی هه ریمی کوردستان هه رچه ند ده وڵه تيكى سه ربه خۆ نييه، به ڵام زیاتر له هه موو ناوچه یه کی ترى فيدرالى جيهان حوزووری له عيلاقاتى نێوده وله تى و ناوچه یی پێوه ندیدار به خۆيه وه هه يه. ڕه خسانى ئه م ده رفه ته جياواز له سيكولار بوونی ده سه ڵات و ئه زموونى چه ند ساڵه ى حکومه تی کوردستان و گرینگی ئه م له عيراق، به شێکی به رچاوی ده گه ڕێته وه سه ر ڕه فتار و شێوه ی دیپلۆماسی کورد له گه ڵ سياسه تی گه وره و بچووک له ئاستی جیهانی و ناوچه که دا. ده سه ڵاتی کوردی پیویسته له سه ر بنه مای “رياليزم و واقیعبینى و بى ئه وه ی بکه وێته خانه ی ڕه شنبينى له لايه ک و گه شبينى له لايه كى تره وه زه مینه ی گونجاو بو جێبه جێكردنی پروژه کانى خۆى ئاماده بكات. دونيا به و جوره ی که  هه يه  ئه شى چاو لێ بكات و ناتوانێت به رانبه ر به فاکتوره كاني نێو گه مه که بێ ته فاووت بێت و له به رچاویان نه گریت هه ر به و جۆره ێ که لایه نه کانی تریش ناتوانن ئه و نادیده بگرن. ڕووخانی ڕژیمی سه ددام نه تيجه ی هاوبه رژه وه ندیی کورد و شیعه و ئه مریکا له و سه رده مدا بوو. به ڵام ئه م هاوبه رژه وه ندييه سه رده مى ئۆپۆزيسيون و خه بات له دژی سه ددام گوڕانکاریی زوری به سه ردا هاتووه و هه ر لایه نه ێ بير له به رژه وه ندیی خۆى ده كاته وه. ئه گه ر گیروگرفتی ئه منييه تي له ئيداره ی عیراقدا نه بوايه، ئه مریكا ئه و پێويستييه ی که ئيستا به كوردى هه يه تى ئه و كات نه ده بوو. له به رئه وه پێویستیی کورد و ئه مریکا به يه كتر له که شوهه وای ئێستای عيراقدا رۆژ به رۆژ زه قتر ده بيته وه. له به رئه وه داهاتووی پروژه ی کوردی تا ڕاددیه کی زور ده گه ڕیته وه سه ر ستراتیژیی ئه مریكا و به رژه وه ندییه کانی و به تاێبه ت حوزوری نیزامی له کوردستاندا.

ئه مریكا هه ميشه به گوێڕه ی به رژه وه ندیی و عيلاقاتى خۆى به رانبه ر به ئيران، عراق، توركیا و سوریه سه یری مه سه لى کوردی کردووه و پێى وا بووه قه زیه ی کورد شتێکی نێوخويى ئه م ولاتانه یه و له باشترين حاڵه تدا داكۆكيان له مافي شارومه ندى بو کورد کردووه. ڕیگه چاره ی مه سه له ی کورد به گشتى هه رگيز له ده ستوری کاری ئه مریکادا نه بووه. له به رئه وه ی ئه مریکا له ڕابردودا هيچ به رژه وه ندييه کی له چاره سه ربوون و نه بوونى قه زیه ی کورددا نه بووه. دیاره ئه م سیاسه ته شتێکی سه ير نييه، چون هه ر ولات و نه ته وه یه ک و ده سه ڵاتێک به پێي به رژه وه ندیی خۆی کار ده کات. ده سكه وته کانی ئیستای کورد له کوردستان به تایبه تی و عيراق به گشتى ئاكامى هه لومه رجێک و هاوبه رژه وه ندييه کی ڕه خساوی کورد و ئه مریكایه نه ک پرۆژه یه کی له مێژساله ى له پێشدا داڕیژراوه. به لام ئيستا هاوبه رژه و ه ندیی و ئه زموون و ده ور و ده سه لاتی کورد له عيراق بۆته هۆى ئه وه که ئه مريكا تێگه یشتنێكی تازه و مه یدانى له كۆمه ڵگه و ئیمکاناتی کورد له ناوچه که دا وه ده ست بێنيت و پێداچوونه وه یه ک به سياسه ت و هه ڵوێسته كانى پێشووی خۆى به رانبه ر به كورددا بكات.

ده سه ڵاتی کوردی ده بێ تێبكوشێت كه سيناريوي پێداويستيى هاوبه رژه وه ندیی کورد و ئه مریكا لاێ موئه سيسات و کۆڕ و كۆمه ڵي جۆراوجۆری ده سه لات و نیزیک به ده سه لات له ئه مریکادا به هێز بكات. له هه مان كاتدا هاوبه رژه وه ندیی ده سه ڵاتى کوردى له گه ڵ ئه مریکا نابێت ئه م قه ناعه ت و تێگه یشتنه له نێو كورددا دروست بکات که جيهانى ئه مرو يه كجه مسه رييه و ئه ویش ئه مریكایه. سه نگ و سووکی قورسایی فاکتۆره کانی ناوچه یی و نێوده وله تي پێوه ندیدار به به رژه وه ندی گه لێک سنوودارن. تا ئه و جیگه یه ێ پێوه ندى به رۆژهه لاتى نێوه ڕاست و مه سه له ی کورد له و ناوچه یه دا هه يه، ده کرێ بڵێين که جیهانی ئه م ناوچه یه چه ند جه مسه ريه و له به رچاو نه گرتنی ئه م ڕاستييه گيروگرفتى به دوادا ده بێ.

له سه ریه ک، ده سه ڵات بليتى چوونه ژووری نێو گه مه ێ نێوده وله تييه و ته نانه ت له ژووره که شدا هه ر به پێی ده سه ڵات شوێنی دانیشتن دیاری ده کریت. گه یشتن به ده سه لات خۆێ هونه ره، به ڵام هونه ر تر ئه وايه چون ده سه ڵات ڕابگری و بیپارێزی. پاراستن و ڕاگرتنی ده سه ڵاتی کوردی تا ڕاددیه کی زور گریدراوه به وه زعى نێو ماڵى کوردى و یه کگرتنه وه ى ئيداری و نیزامی و به ده ستکردنی ئه م ده سه ڵاته. كه مايه سييه کي  مه زنی هه ریمی کوردستان له ساله كانى پێشوودا ئه وه بوو که له كاتي زۆر پێويست و ئه سته مدا له به ر ناکۆکی نێوخويى نه ێتوانيوه يه كده نگ و یه كره نگ و به پێناسه یه ک به هێزى نه ته وه ی سوود له و ده رفه ته نێوده وله تييه  وه ربگرێت که بؤى ڕه خسابوو. ده سه ڵات به هه موو فۆرمه کانی سیاسی و ئابووری و نیزامی و به هه موو شێوه کانی دیموکراتیک و نادیموکراتیک، مادام له ژێر میکانیزمی کۆنتڕۆل و لێپرسينه وه دا نه بێت تووشی گه نده ڵى دێت.

 گه نده ڵی ئیداری له كوردستانیش وه ک هه مو كۆمه ڵگه یه کی تر که م و زور شتێكى سه ير نييه. به ڵام به له به رچاوگرتنی تایبه تمه ندی کوردستان رنگه ئه م گه نده ڵييه زه مينه و فه زای ده ستتێوه ردان بو دراوسێکان دروست بكات و ئاکامی نائاسایی و زیانباری لێ بكه ويته وه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *