پهیامی ماڵپهڕی ڕابهری
كتێب ئەو ئاوێنەیەیە كە بەشی هەرە زۆری بەرهەمی شارستانییەتە نەمرەكانی مێژوومان دەخاتە بەردەست. وشەی كتێب میراتگری هەموو هەوڵەكانی مرۆڤایەتییە و كتێبخوێندنەوە بەرچاوڕوونیی تاكە بۆ چوونە نێو چالاكییە كۆمەڵایەتی و سیاسی و كولتوورییەكان. خوێندنەوەی كتێب، مرۆڤ وا لێ دەكات لە دەسنیشانكردنی چارەنووسی خۆی و كۆمەڵگەكەیدا بەشدار بێت. هێزی داهێنان و خوڵقاندن و بیروباوەڕ و ورەی ئازادیخوازانە و مەزنایەتیی مرۆڤ بەهێزتر دەكات و هەق و ناهەق و بەرژەوەند و سوود و زەرەر و سنوورەكان بە روونی دەسنیشان دەكا. ئەگەر نرخ و بایەخی كتێب لە كۆمەڵگەیەكدا روو لە داكشان بكات، بێگومان كەلەپووری هزری و كولتووری و رووناكبیریی ئەو كۆمەڵگایە ناگوێزرێتەوە بۆ نەوەكانی دواتر و كولتوور و شارستانییەتەكەی دەوەستێ و چەق دەبەستێ و، تاقە رێگەش ئەوەیە كتێبە باشەكان بپارێزین و بیانخوێنینەوە و چەكی هزر و بیرمانی پێ دەمەزەرد بكەینەوە
Rojnameya Kurdistanê
رۆژنامهکانی کوردستان
301 ta 350
رۆژنامهکانی کوردستان
351 ta 400
رۆژنامهکانی کوردستان
401 ta 450
رۆژنامهکانی کوردستان
451 ta 500
رۆژنامهکانی کوردستان
501 ta 550
رۆژنامهکانی کوردستان
551 ta 600
رۆژنامهکانی کوردستان
601 ta 650
رۆژنامهکانی کوردستان
650 ta 700
رۆژنامهکانی کوردستان
701 ta 743
كتێبە كوردییەكان، گەنجینەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانیی شاراوەن
ئێمە دەبێ گەنجینەكانمان بپارێزین و ئەو راستییەیش پێویستی بە هەوڵی جوامێرانە و خۆبەخشانەی ئەو كەسانە هەیە، كە بە ئاواتەوەن گەنجینە كوردییەكان بپارێزرێن و وەك سەرچاوەیەكی بەهێز و پێویست بمێننەوە بۆ نەوەكانی بانەڕۆژمان